هۆکاری دواکەوتنی 700 ملیارەکە ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکرادەکەن و دەڵێن بەهۆی ”گەشتکردنی وەزیری دارایی” بووە بۆ دەرەوەی وڵات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی دواکەوتنی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم رایگەیاند، “دەبوو لەم هەفتەیەدا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری فەرمی بانکی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی وەزیری دارایی عێراق، نەتواندراوە رێکارەکانی ناردنی تەواو بکرێت و دواکەوتووە”.

بە ووتەی سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، هەفتەی داهاتوو دەست بە ناردنی 700 ملیارەکە دەکرێت.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوولیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق نزیک دەبێتەوە لە پێدانی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا