هەركەسێک ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ئەم مامەڵەیەی بۆ ناكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هەر خاوەنكارێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت مۆڵەتی بۆ تازە ناكرێتەوە.

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری بازرگانان و خاوەن كارەكان دەكرێتەوە لە بەرواری 10_2_2022 بەدواوە هەر خاوەن كارو بازرگانێك پێویستە لە كاتی سەردانیكردن و ڕایكردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە كردنەوەی مۆڵەت وناسنامەی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن و كارتی ڤاكسینیان پێ بێت.

ئەوەشهاتووە، هەر خاوەن كار و بازرگانێك كارتی ڤاكسینی پێ نەبێت مامەڵەكانی ڕای ناكرێت و مۆڵەتی كاری بۆ نوێ ناكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا