ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی بودجە و مووچە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی بودجە و شایستەداراییەکانی هەرێم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2023 ەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتیدەبێت لە گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی دوایین پێشهاتەکانی پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لە سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە راپۆرتی تایبەتی جێگری سەرۆکوەزیران لە سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

لە کۆتا بڕگە و تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پرسی کارەبا دەهێندرێتە بەرباس لە ئەنجوومەنی وەزیران و بڕێارە راپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی کارەبای هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بخرێتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا