ڕوسیا هێرشی فراوانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی دیکە هێزەکانی ڕوسیا هێرشی بەرفراوانی ئاسمانیان بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد.

لەوبارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ڕوسیا، لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە لێڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا پێنج کەس کوژراون و لە ناوەندی دنیپرۆش هاوڵاتییەکی دیکە کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مووشەکە ڕوسییەکان چەندین شاری ئۆکرانیایان کردووەتەئامانج لەنێویشیاندا کیێڤی پایتەخت، بەندەری دەریای ڕەشی ئۆدێسا و خارکیێڤ.

زیاد لە ساڵێکە ڕوسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوامە لە ئۆکرانیا، تا ئێستاش ژمارەیەکی زەبەلاحی سەربازانی هەردوو بەرە لەوپێناوەدا گیانیان سپاردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا