دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان دەستگیکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند؛ هەستابوون بەدزینی مەبلەغێک پارەو دوو ئامێری پڕکردنەوەی باڵانسی ئامێری پەیوەندییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەن کاسبکارێک لەبەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و ئاگادارکردنەوەیان کە لەدوکانەکانیان لەگەڕەکی سیروان دزیکراوە
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەهەستابون بەدزینی بڕێک پارەو دوو ئامێری پڕکردنەوەی باڵانسی ئامێرە پەیوەندییەکان لەگەڕەکی سیروانی قەزای کەلار.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

May be an image of 2 people and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا