پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لەبارەی کارەبای نیشتیمانی خزمەتگوزاری ئەسانسۆر و تۆڕی ڕووناکی و پەمپی ئاوی ستییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” سەبارەت به نوسراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان ژمارە (8143) لە (26-6-2023)، دەربارەى پارەى کارەباى نیشتیمانى خزمەتگوزارى (ئەسانسۆر و تۆڕى رووناکى و پەمپى ئاو)ی ستییەکانى کۆمپانیاى قەیوان و پرۆژەکانى دیکەش، جەختدەکەینەوە کە پێویستە ئەو شوێنانە پێوەری كارهبایان بۆ دانرابێت و مانگانە بخوێندریتەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕی پارهی ئەسانسۆر و تۆڕی ڕووناکی و پەمپی ئاوی ستییەکان، بەسەر خاوەنى یەکەکاندا دابەشدەکرێتەوە، کە ئەم خزمەتگوزاری کارەبایە تەنها تایبەتە بەو یەکانەی لەناو باڵهخانهکاندان و ئەوان بەکاریدههێنن.
ڕوونیکردەوە، دەبێت باڵهخانهیەک لەگەڵ باڵهخانهیەکی تر بەپێی پێوەرەکەیان بڕی پارهكهیان جیاوازی هەبێت، نەوهک بەشێوەى دیاریكراو (مقطوع) وەربگیرێت.