ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و ئەمڕۆ لەچەند شوێنێکی دیکەی ناوشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە5ی کانونی یەکەم، لە سنوری مەڵبەندەکانی یەک و دوو لە گەڕەکەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە لەناو شاری سلێمانی سلێمانی، نەوت دابەشدەکرێت.

لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەڕۆژی 1ی کانونی یەکەمەوە دەنگۆی دابەشکردنی نەوت بەنرخی 50 هەزار بڵاوبووەوە، هاوڵاتیان ئەو نەوتەیان وەرنەگرت کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 هەزار دینار بوو، تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوت نەهاتووە، لە ئەگەری هاتنیشیدا لەسەر بڕیاری سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا