دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە3ی کانونی یەکەم، دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەبچێت، کە لە کۆتا دانیشتنتدا لە 19ی مانگی ڕابردوو دواخرا.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سکاڵەیەک، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تۆمارکراوە ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەردوو داواکار داوایان کردووە ماددەکانی 36,22,15,9,1، لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، کە تایبەتن بە کورسی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردن بە نایاسایی هەژماربکرێن.

لەکاتێکدا، دادگای فیدڕاڵی لە کۆتا دانیشتینیدا لەڕۆژی 19ی مانگی تشرینی دووەم، دەبوایە بڕیار لەسەر ئەم سکاڵایە بدات، بەڵام لە دانیشتنەکەدا بۆ ئەمڕۆ 3ی کانونی یەکەم دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا