دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە2ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 2/12/2023، تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو ( مەریوان کەریم تۆفیق )،  لەقەزای بازیان دەستگیرکرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە .

ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 15 چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا، کە ، ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە و ڕابردوقی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە.

جەختیکردەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا