کۆمسیۆن: رۆژی دەنگدان دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان تەواو بوون.

لەوبارەیەوە جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند، کۆمسیۆن لە سەرجەم ئامادەکارییەکانی وەک تۆمارکردنی دەنگدەران و ناوی کاندیدەکان و رێکارەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تەواو بووە.

وتیشی: لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکانیش خۆی ئامادە کردووە بۆ هەموو ئەگەرێک لە رۆژی دەنگدان.

بەپێی قسەی جەلیل عەدنان، هەڵبژاردنی ئەمجارە لەوانەی پێشووتر ناچێت، دەشڵێت: ئێمە لەبەردەم یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی نوێداین و رۆژی دەنگدان دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی عێراق و ئەنجامە بەراییەکان دوای 24 کاتژمێر رادەگەیەندرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا