وەزیری پێشمەرگە: هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان خێراتربكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەمیانی كۆبوونەوەیەكی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەییەكانی یەكەی 70 و 80 و راوێژكارانی نێودەوڵەتی هاوپەیمانان جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە رێكخستن و یەكخستنی تەواوەتی هێزەكان و دروستكردنی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵ لەنێو هێزەكانی پێشمەرگە كرایەوە.

ئەمڕۆ 15_3_2022 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، بە بەشداری هانس ئاكیربووم، كونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێم، بەئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و راوێژكاران و ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و ڕاوێژكارانی سەربازی ئەڵمانیا _ هۆڵەندا ، لەگەڵ مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەكەی 70 و نەجات عەلی، فەرماندەی یەكەی 80 و لیوا عیسا عوزێڕ، راوێژكاری باڵای سەربازی هەرێم و ڕاوێژكارانی سەربازی وەزارەت كۆبۆوە.
كۆبوونەوەكە، لەسەر پێشنیاری مولحەقی سەربازی كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێم و كۆڵۆنێڵ پاوڵ، راوێژكاری باڵای سەربازی ئەو وڵاتە بوو، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، بەشداربووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر پێویستیەكانی ئێستای ریفۆرمی سەربازی و هەنگاوەكانی ئەم دوایەی وەزارەت لە كۆكردنەوەی هێزەكان و بەردەوامیدان بە گەڕانەوەی لیواكانی یەكەكانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەت و ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی سەركردایەتی و كۆنتڕۆڵ لەناو هێزەكانی پێشمەرگە گفتۆگۆی چڕو بایەخداری لەبارەوە كرا.
وەزیری پێشمەرگە، جەختیكردەوە لە پێویستی رێكخستنەوەی هێزەكان لە ئێستادا، كە هاوشانە لەگەڵ هەوڵ و هەنگاوەكانی راوێژكارانی هاوپەیمانان بۆ پێشخستنی پرۆسەی چاكسازی.

كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا كە ئامادەی بەشێكی كۆبوونەوەكە بوو، رایگەیاند: وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و پشتگیری پێشمەرگە و پێویستیشە بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەكە، هەمووان بە لێپرسراوێیەتیەكی گەورە كار بۆ درووستكردنی هێزێكی تۆكمەو یەكگرتووی سەردەمی بكەن.

وەزیری پێشمەرگە، بڕیاریدا بە دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان یەكە سەربازیەكانی حەفتا و هەشتاو وەزارەتی پێشمەرگە، تا لەو رێگەیەوە هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان ورێفۆڕمی سەربازی خێراتربكرێن.

هەردوو فەرماندەی یەكەكانی 70 و 80 دووپاتی گرنگی و كاریگەری پڕۆسەی یەكخستن و رێكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیان كردەوە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا