رەخنە لە وەزیری تەندروستی دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی رەخنە لەوەزیری تەندروستی هەرێم دەگرن بەوەی لەسەردانێكیدا بۆلای كەسایەتییەكی ئاینی ماسكی نەبەستووە.

تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی لە راگەیەنراوێكدا لە پەیجی خۆیان لە فەیسبوك بڵاویانكردوەتەوە باس لەوەدەكەن، چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزیری تەندروستی سەردانی رابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی كرد، ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو، وەزیری تەندروستی بەبێ ماسكەوە لەو دیدارە دەركەوت.

ئەوەش دەخەنەڕوو، ئەوەی زیاتر مایەی شۆك و سەرسوڕمانی ئەوان بووە، هەرچەند رۆژێك دوای ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی، ئەو تەریقەتە بەناوی بۆنەیەكی ئاینیەوە هەزاران خەڵكی بەبێ ماسك و بەناوی بۆنەیەكی ئایینیەوە كۆكردوەتەوە.

ئەو تۆڕە دەشڵێن، “بەتوندی سەركۆنەی ئەو ڕەفتارانە دەكەین كە ژیانی خەڵك دەخاتە مەترسیەوە، هاوكات بە بۆچونی ئێمە، خودی وەزیری تەندروستی تاوانبارە لە ڕێگەدان بەمجۆرە ڕەفتارانە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێستا لەپارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی سزای دارایی هاوڵاتیان و شۆفێران دەدرێت لەسەر نەبەستنی ماسك، بەڵام بەشێك لە بەرپرسان خۆیان ئامادەنین ماسك ببەستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا