یەکلاکردنەوەی وەزیرانی نوێی تەندروستی و کارەبای عێراق لەم کابینەیەدا بەدوور دەزانرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەکلاکردنەوەی وەزیرانی نوێی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کارەبای عێراق کاتێکی زیاتری پێویستە. دەشڵێت، “پێویستە ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کاندیدانی هەردوو وەزارەتەکە بکرێت”.

ئینتسار جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ وەزیری تەندروستی عێراق دوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکەی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، “پۆستی وەزیری تەندرسوتی تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوەو هیچ ناوێک بەدەست پەرلەمان نەگەیشتووە تا دەنگی لەسەر بدات”.

جبوری ئاماژەی بەوە کردووە، “دیاریکردنی وەزیری تەندروستی پێویستی بە ڕیککەوتنی لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ یەکتر و هاوکات ڕێککەوتنی ئەو لایەنانە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە”.

لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری کارەباش ئەو پەرلەمانتارە وتی، “دیاریکردنی وەزیری نوێی کارەباش پێویستی بە کاتی زیاترە بەوپێیەی پێویستە لایەنەکان لەسەر کاندیدێک ڕێککبکەون”.

ئینتسار جبوری دەڵێت، “ئەو پۆستە ڕەنگە تا کۆتایی حکومەتی ئێستای عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵ بە بەتاڵی بمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا