لە پارێزگایەکی عێراق فەرمانبەرێک دەستگیرکرا کە کاری جادووگەریی دەکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەکانی عێراق، فەرمانبەرێکی حکومەتیان دەستگیرکرد کە لەبەرامبەر بڕێک پارە کاری نوشتە و جادووی بۆ خەڵکی دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی دووەم، سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند، فەرمانبەرێکی حکومەت لە قەزای مەیمونە-ی سەر بە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە کە کاری سحر و جادووی دەکرد.

تۆمەتبارەکە فەرمانبەری بەشی جێبەجێکردنی تەلارسازییە لە وەزارەتی داد و لەپاڵ ئەوەشدا، کاری جادووگەریی و رۆحانی ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگاکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەست بەسەر تەلیسم و ​​بەرد و کتێبی رۆحی و دەستنووسەکانی پەیوەست بە جادووگەری تۆمەتبارەکەدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا