سەرۆككۆمار: پێویستە تیرۆریستانی داعش لێپێچینەوەیان بەرامبەر بكرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق پێشوازی لە كەریم ئەحمەد خان داواكاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وەفدی یاوەری كرد.

لە میانی دیدارەكەدا، كە رۆژی یەكشەممە 26-11-2023 لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار رایگەیاند، عێراق لەلایەن داعشەوە روبەڕوی پەلاماری تیرۆریستی دڕندانە بوەوە و تاوانی قێزەونی دژبە مرۆڤایەتی كرد وەك ئەوەی دەرهەق بە ئێزدییەكان ئەنجامی دا، هەروەك پێشتریش لەسەردەستی رژێمی دیكتاتۆری، عێراق دوچاری تاوانی وەك هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكانی باشوری وڵات بوو.

د.لەتیف رەشید جەختیكردەوە لەسەر پێویستی دڵنیابون لەوەی چەتەكانی داعش لێپێچینەوەیان بەرامبەر دەكرێت لە رێی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان و بە دۆكیومێنتكردنیان، سەرەڕای كاركردنی هاوبەش لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ هۆشیاركردنەوەی هەموان لەبارەی لێكەوتەكان و مەترسییەكانی ئەو تاوانانە لەسەرئاستی مرۆیی و كۆمەڵایەتی.

هەروەها سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لەسەر بایەخی یەكخستنی هەوڵەكان بەشێوەیەكی كرداری لەپێناو رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی ئەو تاوانانە، كە منداڵ و ژن و بەساڵاچوانی گرتەوە و كەسی لێدەرنەكرد.

لای خۆیەوە كەریم ئەحمەد خان رونكردنەوەی لەبارەی كارەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دا، لە درێژەدان بە لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كردەوەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا