قوباد تاڵەبانی: هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە26ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند،” هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا لە دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند،” بە داخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا و تەنانەت لای بەشێک لە نوخبەی سیاسی و رۆشنبیری پرسێکی پەراوێز بووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پرسی توندوتیژی دژی ژنان بە تەنها بە حکومەت و رێکخراوەکان چارەسەر نابێت و دەبێت ئەم پرسە ببێتە پرسی هەمووان و پێویستیی بە کاری پێکەوەیی لەنێوان حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە.

باسی لەوەشکرد، “ناکرێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگادا دوو کێشە چارەسەربکرێن و کێشەکانی دیکە فەرامۆش بکرێن”، یەکێک لەو بوارانەی کە دەبێت گەشەی تێدا بکرێت، باشترکردنی دۆخی ژنان و کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی خێزانییە و بۆیە دوادەکەن رێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لەپێناو هۆشیاکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگا، پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دروست بکەن، میکانیزمێک و شێوە رێکخستنێک دروست بکەن کە بەردەوامیی و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا گفتوگۆ بکەن، بە تایبەتیش لەگەڵ ئەو بەشە لە کۆمەڵگا کە رێژەی توندوتیژی لەناویاندا بەرزترە.

جەختیکردەوە،” کە دەبێت هەمووان پێکەوە لە بچوکترین کێشەی بەردەم ژنان و کچانەوە هاودەنگ بن تا دەگاتە گەورەترینیان کە کوشتنی بەناو شەرەفە و بەیەکەوە و بە یەکدەنگ بڵێین، هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا