لە بودجەی گشتی 2022ی عێراقدا جێگەی هیچ پرۆژەیەك نەكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایدەكات، لە بودجەی گشتی 2022ی عێراقدا جێگەی هیچ پرۆژەیەكی نوێ نەكراوەتەوە، چونكە كار لەسەر پرۆژەكانی ساڵانی پێشوو كراوە.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، هێشتا نزیكەی شەش هەزار پرۆژە هەن كە كاركردن تێیاندا بەردەوامی هەیە، بۆیە ناكرێت لە بودجەی نوێی ئەمساڵدا كار لەسەر پرۆژەی نوێ بكرێت.

راشیگەیاند، جێكردنەوەی پڕۆژەی نوێ لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 ئاسان نییە، بۆیە تاوەكو ئەو پرۆژانەی پێشوو تەواو نەكرێن پرۆژەی دیكە دانانرێت.

پێشتریش بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێك لە پرۆژەكانی عێراق راوەستابون یان كاركردن تێیاندا راگیرابوو، ئەوەش وایكردووە نەتوانرێت لە بدجەی 2022جێگەی پرۆژەی نوێ بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا