پۆڵەتیک پرێس
رۆژی سێشەممە، دادگای هۆڵەندا فەرمانیدا بە حکومەت دەستبەجێ بریاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە شەو هەڵبوەشێنێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دادگای هۆڵەندا دژی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆیە بە شەو و دەڵێت: ئەم بڕیارە هیچ بنەمایەکی یاسایی تێدانییە و پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بۆ یەکەمجارە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بەمشێوەیە قەدەغەی هاتوچۆ لە هۆڵەندا رابگەیەندرێت و بڕیارە ئەم بڕیارە هەتا 3ی ئاداری داهاتوو بەردەوامبێت.
لەدوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هۆڵەندا و لە رۆژی 23ی کانوونی یەکەمی رابردوو، خۆپیشاندەران دژی ئەو بڕیارە چەندین کاری تێکدەرانەیان لە ژمارەیەک شاری هۆڵەندا ئەنجامداوە.