حزبوڵڵای عێراق: هێرشەکانمان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل رادەگرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گرووپی چەکداری حزبوڵڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەڵەستین، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل رادەگرن و لەدژی هێزەکانی ئەمریکاش کەمیدەکەنەوە.

شەوی رابردوو 25ـی تشرینی دووەمی 2023، حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبووڵای عێراقی رایگەیاند، تا پاش کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە فەڵەستین، هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل رادەگرن و ژمارەی هێرشەکانیش بۆسەر ئەمریکا کەمدەکەنەوە.

حەمیداوی ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی هێرشەکان بەمانای وازهێنان نییە و ئەوان “تا رزگارکردنی عێراق” لە هێرشکردنە سەر “داگیرکەران” ناوەستن.

کەتیبەکانی حزبووڵای عێراقی، گرووپێکی چەکداری شیعە مەزهەبە و سەر بە هیزەکانی حەشدی شەعبییە، هاوکات بەشێکیشە لە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی کە شەڕ لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن.

رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2023، ئاگربەستێکی چوار رۆژە لەنێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەڵەستین راگەیەندرا و لەو ماوەیەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی 50 دیلی ئیسرائیلی بەرامبەر بە 150 دیلی فەڵەستینی، راگرتنی پێکدادانە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگ، هەروەها رێگەدانی ئیسرائیل بە تێپەڕبوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتییانی کەرتی غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا