هەدەپە ژنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كاندید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە رایگەیاند، ژنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كاندیددەكەن، وتیشی، كۆتایی دەسەڵاتی هەردوو پارتی ئاكەپە و مەهەپە نزیكبووەتەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیا كە تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای بودجەی توركیا بۆ ساڵی 2023 قسەی كرد و رایگەیاند، ئەوە بودجەیەكە كە رەنجی ملیۆنان كەس دەخاتە خزمەتی دەسەڵاتەوە و كێشە و چارەسەری ئەو بودجەیە رەتكردنەوەیە.

وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیاروایە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ژنێك كاندید دەكەن، بەڵام ئاماژەی بەهیچ ناوێك نەكرد.

پەروین بوڵدان رەخنەی لە حكومەتی توركیا و دوو پارتی دەسەڵات گرت و رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە ماوەیەكی كەمی ماوە و كۆتایی دەسەڵاتیان نزیكبووەتەوە و توركیایان بەرەو مایەپووچبوون بردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا