کەشناسی: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی دووەم، بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە26ی تشرینی دووەم، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کات و شوێن بە تایبەتی لە هەندێک ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :17 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا