پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە23ی تشرینی دووەم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاشکرایکرد، گفتوگۆکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئاگربەستی مرۆیی غەززە بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جێجەجێدەکرێت.
ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بە میدیای قەتەری ڕاگەیاند،” گفتوگۆکانی نێوان قەتەر و میسر لەبارەی جێبەجێکردنی وردەکاریی پلانی ئاگربەستی مرۆیی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامن و بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچن”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئاگربەستی مرۆیی غەززە لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕوونیکردەوە، هەوڵەکان لەگەڵ ئیسرائیل، حەماس، ئەمریکا و میسر بەردەوامن، بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی خێرای ئاگربەستەکە و دابینکردنی ئەوەی پێویست بێت بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێککەوتنەکە.
لەکاتێکدا، دوێنێ چوارشەممە 22ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لە بەیاننامەکەیدا بڵاویکردەوە، بەهاوبەشی هەریەکە لە ئەمریکا و میسر و قەتەر، سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی رێکەوتنێک لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بۆ راگرتنی جەنگ و ئاگربەستی مرۆیی لەپێناو گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان، بەپێی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت و 50 دیلی ئیسرائیلی ژێردەستی حەماس، رادەستی ئیسرائیل دەکرێتەوە، حەماسیش رایگەیاند، لە چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەکات، لە بەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل دەبێت 150 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد بکات.