دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی داعش لەپارێزگای سەڵاحەدین

پۆڵەتیك پرێس:
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، شەش چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لەباكووری عێراق دەستگیركردووە.

بەرێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا راشیگەیاند، هێزەكانمان پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، شەش چەكداری داعشیان لە ژمارەیەك ناوچەی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دەستگیركراوانە، پێشتر لە سنووری پارێزگای كەركوكەوە بەرەو ناوچەكانی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین رۆشتوون‌و زانیاری هەواڵگریان لەسەر كۆكردوونەتەوەو دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، دەستگیركراوەكان دانیان بەوەداناوە بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان لەناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەددین، كردووە.

هەروەها بەرێوەبەراییەتییەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە چەكدارە دەستگیركراوەكان دوای وەرگرتنی وتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا