نەوت دۆلارێک دابەزینی تۆمارکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت پاش بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی گرووپی ئۆپێک پڵەس بۆ کۆتایی ئەم مانگەم دابەزینی تۆمارکرد. بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە بۆ بڕیاردان بێت لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2023، نرخی نەوتی خاوی برێنت 1 دۆلار و 4 سەنت و بە رێژەی ٪1.3 دابەزی و گەیشتە 80 دۆلار و 92 سەنت. هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 90 سەنت و بەڕێژەی ٪1.2 دابەزی و بە 76 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە دوێنی چوارشەممەوە تا ئێستا، نرخی نەوت بەرێژەی نزیکەی ٪5 دابەزینی تۆمارکردووە.

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، گرووپی ئۆپێک پڵەس و هاوپەیمانەکانی کە رووسیاشی تێدایە، کۆبوونەوەی لووتکەی رێکخراوەکەی دواخست بۆ کۆتایی ئەم مانگە، کە بڕیاربوو لە رۆژی 26ـی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت و پرسی کەمکردنەوەی بەرهەهێنان و هەناردەکردنی نەوت گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

رێکخراوی ئۆپێک پڵەس بەهۆی دواخستنی کۆبوونەوەکەی، شپرزییەکی ئابووری تووشهات و نەیتوانی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کاتی بەستنی لووتکەی رێکخراوەکە سنووردار بکات و بەم شێوەیەش نرخەکان بەرێژەیەکی زۆر دابەزین.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا