پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و مینی پاسێک لە بەسرە 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان سەفوان-ئوم قەسر، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری ترێلە و مینی پاسێک پێکدادان ڕوویداوە و لەئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی ڕووداوەکە، 10 کەس کە پیشەیان مامۆستایە، هەروەها سێ منداڵ و شۆفێری مینی پاسەکەش پێکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوەکە، بەهۆی لە کۆنتڕۆڵ لەدەستدانی بارهەڵگرەکە و خۆکێشانی بە مینی پاسەکەدا ڕوویداوە، تەرمی قوربانیان بۆ پزیشکی دادی بەسڕە گواستراونەتەوە، هەروەها تیمەکانی هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.