هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێویستە كورد نەبێتە بەشێك لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت، پێویستە كورد ناكۆكییە ناوخۆییەكانی تێبپەڕێنێت و، نەبێتە بەشێك لە شەڕو ئاشوب و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە پەیامێكدا هۆشداری دەدات و دەڵێت، دۆخی ناوچەكەو دنیا؛ لە دۆخێكی هەستیارو ناهەموارو مەترسیدارو پڕ لە ئاڵنگاریی و دەستشكاندنەوەو پاكتاوكردندایە؛ ڕوداوەكان زۆر خێرا دەڕۆن و دەگۆڕێن، ئەگەر هۆشیارانەو بەرپرسیارانە مامەڵەنەكرێت، ئەوا؛ باشوری لوبنان دەبێت بە غە*ز*ز*ە، سوریا دەبێت بە باشوری لوبنان، عیراق دەبێت بە سوریا، پێچەوانەكەشی ڕاستە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەك هەمیشە دەیڵێمەوە؛ پێویستە كورد ناكۆكییە ناوخۆییەكانی تێبپەڕێنێت و، نەبێتە بەشێك لە شەڕو ئاشوب و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

هێمای بەوەشكرد، پێویستە؛ لایەنە سیاسییەكان؛ دڵی هاووڵاتیانی كوردستان بدەنەوە، نەك دڵی خۆیان بە جەرگی بێگانان بدەن. كورد لە مێژە فەرمویەتی: ئەوەی بكات بێگانە پەرستیی، دوایی هەر دێنێت؛ نوشستیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا