کەشناسی: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچەکان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی دووشەممە13ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە سنورییەکان و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 28پلەى سیلیزى

سلێمانی :25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26پلەى سیلیزى

کەرکوک : 29پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16پلەى سیلیزى

سۆران : 21پلەى سیلیزى

گەرمیان : 31پلەى سیلیزى

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا