پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، سڵێمان هەڵشۆیی لەگەڵ هاوبەشێکی خۆی دەمەبۆڵەی بووە و دواتر هاوبەشەکەی دەمانچەی لێدەرهێناوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ پۆڵەتیک پرێسی ئاشکراکرد، شەوی ڕابردوو لەنێوان سڵێمان هەڵشۆیی و یەکێک لە هاوبەشەکانیدا دەمەبۆڵە ڕوویداوە و دواتر هاوبەشەکەی دەمانچەی دەرهێناوە و تەقەی کردووە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتیشی، لە ئێستادا هەردووکیان دەستگیرکراون و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا سڵێمان هەڵشۆیی ئازاددەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.