خانمێکی هەولێری بە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسڕ دەستنیشانکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خانمە کوردێکی شاری هەولێر، لەسەر راسپاردەی جۆو بایدنی سەرۆک، پاش سوێندخواردنی یاسایی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتی میسڕ دەستبەکاربوو.

هێرۆ مستەفا باجەڵان، لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٣ شاری هەولێرە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی بەرەو ئەمریكا كۆچیان كردووە، خوێندنی لە زانكۆی جۆرج تاون لە واشنتن خوێندووە و ماستەری لە زانستە سیاسیەكانی لە زانكۆی پرنستن لە نیو جێرسی تەواوكردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە میسر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵای كردەوە، ئەمڕۆ هێرۆ مستەفا، وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە میسر سوێندی یاسایی خوارد و دەست بەكاردەبێت،  هێرۆ پەیوەندییە ستراتیژییە دوو قۆڵییەكان و هەوڵە هاوبەشەكانمان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكەدا بەهێزتر دەكات.

پێشتر هێرۆ چەندین پۆستی باڵای ئەمریکای لە دەرەوەی ئەو وڵاتە وەرگرتووە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا و جێگری سەرۆکی نوێنەرایتی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پرتوگال، هەروەها راوێژکاری سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان.

هێرۆ مستەفا چەندین پۆستی دیكە هەبووە لەوانە، لە نووسینگەی جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە بابەتەكانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا كاری كردووە، هەروەها وەك سەرۆكی ڕێكخەری مەدەنی ئەمریكا لە مووسڵ و ئەفسەری كونسوڵخانە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان و ئەفسەری سیاسی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان كاری كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا