لە پارێزگایەکی عێراق لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان ئاگر کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان ئاگر کەوتەوە.

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، لە قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاگر لە سەقفی هۆڵەکە کەوتەوە.

ئاماژەیان بەوەکرد، توانراوە بەزوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەگەر بەزوویی کۆنتڕۆڵ نەکرایە دوورنەبوو هەمان کارەساتی حەمدانییە دووبارە ببوایەتەوە.

لەکاتێکدا، لە رێککەوتی 26-9-2023، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا