نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی تشرینی دووەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 162 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە ماوەی ڕابردوو، لە دوێنێوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کردووە، لەکاتێکدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە  167 هەزار، لەگەڵ ئەوەشدا بانکی ناوەندی لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر و ڕۆژانەش برێکی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا