پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بە گەڕانەوەی سوریا بۆناو کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شاندی عێراقی کردووە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب”.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا باس لە گەڕانەوەی سوریا کراوە بۆناو کۆمکاری عەرەبی و ئامادەبووان دەنگیان پێداوە.