پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاسێك لە كابوولی پایتەختی ئەفغانستان تەقییەوە و بەهۆیەوە، حەوت كەس كوژران و 20ی دیكە بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، پۆلیسی شاری كابوول رایگەیاند، پاسەكە لە گەڕەكێكی شیعەنشین تەقیوەتەوە و تاوەكو ئێستا هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
خالید زەدران، وتەبێژی پۆلیسی كابوول لەو بارەوە وتی، دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنییەكان چوونە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
كۆتایی مانگی رابردوو، تەقینەوەیەك لە نزیك ناوەندێكی وەرزشی لە كابوول روویدا و چوار كەس كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون. دوای تەقینەوەكە، گرووپی چەكدارانی خوراسانی سەر بە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند.