نوێنەری گشتی وانەبێژان: ئەوەی لای حكومەت گرنگ نەبێت پەروەردەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری گشتی وانەبێژان رایدەگەیەنێت، حكومەت لەگەڵ نوسراوەكانی خۆیان بەرامبەر وانەبێژان ڕاستگۆنین و وانەبێژانیان بەتەواوی پشتگوێ خستووە.

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 12_6_2019 دەست بەكاربوو ، ئەو كات ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاد لە 16 هەزار مامۆستای وانەبێژ بوو، بەڵام دوای تێپەربوونی زیاد لە سێ ساڵ بەسەر كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا ئێستا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ ( 30465 ) مامۆستای وانەبێژە، واتە نزیكەی دوو ئەوەندە زیادی كردووە، تاوەكو ئێستا یەك وانەبێژ دانەمەزراوە.

وتیشی: لە سەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نوێ هۆشداریمان دا و داواكاریمان پێشكەش كرد بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی دارایی ، كە ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە ، زۆر بەداخەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری پەروەردە بێ باك و خەم سارد بوون بەرامبەر بە داوكاری ئێمەی نوێنەران.

عەلی رەئووف باسی لەوەكرد: هەر بەڕاست ئێمە نازانین باسی كام دەستكەوت دەكەن ئەوە نووسراوی ژمارەی 14 ی وەزارەتی دارایی وەك خۆی جێ بەجێ نەكرا لەگەڵ نوسراوەكانی خۆتان راستگۆنین ،یان كاتێك شایستەی دارایی وانەبێژان خەرج دەكرێت حیسابی خەرجی بۆ دەكەن نەك مووچە ، ئایا ئەمەیە دەستكەوتی كابینەكەتان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەموو دونیا پەروەردە كۆڵەكەی گەورەی پێشكەوتنی وڵاتە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لای حكومەت گرنگ نەبێت پەروەردەیە، لە هیچ وڵاتێكی دونیادا نیە چوار جۆر مامۆستا لە ناو وەزارەتی پەروەردە دا هەبێت وەك : میلاك و گرێبەست و وانەبێژ و هاوكار، لە ڕاستیدا دەبێت یەك چین مامۆستا هەبێت لە ناو وەزارەتی پەروەردە ئەویش مامۆستای میلاكە واتە دامەزراوبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا