یونیسێف: “رۆژانە 400 منداڵ لە غەززە دەکوژرێن و بریندار دەکرێن”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی تایبەت بە پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان-یونیسێف رایگەیاند، لە ئەنجامی توندوتیژییەکانی سەر کەرتی غەززە، رۆژانە لانی کەم 400 منداڵ بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە دەکوژرێن و بریندار دەکرێن و داوای هەرچی زووە ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕو پێکدادانەکان دەکات.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی یونیسێف کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، لەیەکەم رۆژی دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین (7ـی تشرینی یەکەم) تا ئێستا، نزیکەی 3 هەزارو 500 منداڵ کوژراون و 6 هەزارو 800 منداڵی دیکە بریندار بوون.

بەهۆی بۆردوومانکردنی کەمپی جەبەلییە لە کەرتی غەززە، سەدان کەس کوژران و بریندار بوون.

هێرشەکانی سەر کەمپەکە دوێنێ و ئەمڕۆش بەردەوامیان هەبووە و شایەتحاڵێک بە تۆڕی بی بی سی راگەیاندووە، کە لەئەنجامی هێرشەکاندا، سەدان هاوڵاتی بوونەتە قوربانی، لەنێویاندا چەندین منداڵ هەن.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چەند چەکدارێکی بزووتنەوەی حەماس لەناو کەمپەکەدا خۆیان حەشاردابوو. دەشڵێت، “ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ کەمکردنەوەی قوربانییانی مەدەنی ئەنجامی دەدەین”.

بزووتنەوەی حەماس بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر کەمپی جەبەکییەی کردو رەتیکردەوە کە هیچ سەرکردەیەکی ئەوان لەناو کەمپەکە خۆی حەشاردابێت.

ئیسرائیل بەردەوام بزووتنەوەی حەماس بە بەکارهێنانی هاوڵاتییانی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی تۆمەتبار دەکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا