لەقەزای ئامێدی توركیا دەستی بەبۆردومان كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جالرێكی دیكە دەستیان بە بۆردومانكردنی چەند ناوچەیەكی جیاجیای سنوری بادینان كردەوە و بەوهۆیەوە ئاگر لەناوچەكە كەوتووەتەوە.

میدیاكانی نزیك لەپەكەكە بڵاویانكردەوە، تۆپخانەكانی توركیا ھەرسێ گوندی (چەلكێ، كێستە، ھرورێ)یان بە چڕی بۆردوومان كردووە و بەھۆیەوە ئاگر كەوتووەتەوە و زیانێكی زۆر بەر باخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە گەشتووە.

لەزانیاریەكاندا هاتووە بۆردومانەكە بەردەوامە و هاوڵاتیانی ئەو گوندانەش ماڵەكانیان بەجێهێشتووە.

ئەو بۆردومانانەش دوای ئەوە دێت، دەوڵەتی توركیا بەبیانوی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێم، بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنورییەكان دەكات، بەڵام زۆركات لە بۆردومانەكاندا خەڵكی مەدەنی دەكرێنە ئامانج و ساڵانە چەندین كەس بەوهۆیەوە گیانلەدەست دەدەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆریش بە رەزو باخی خەڵكی ئەو ناچانە دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا