شاندی هەرێم بۆ دواینجار سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

شاندی هەرێم بۆ دواینجار سەردانی بەغدا دەكاتەوە تاوەكو پرسی بەشە بودجەی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لیژنەكەیان دواین كۆبونەوەی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە ئەنجام دەدەن.

كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی و كوتلە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بەردەوامە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 14ی شوبات، لیژنەی دارایی عێراق تایبەت بە پشكی كورد لە پرۆژە یاساكە كۆبێتەوە.

لای خۆشیەوە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندبوو، شاندەكەی هەرێمی كوردستان تا پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021، لە بەغدا دەمێنێتەوە.

پێشتریش جەمال شوكر پەرلەمانتاری عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێسی روونكردەوە، تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی بودجە بەبێ كورد نادەستورییە و زەنگێكی مەترسیدارە، ناكرێت بەبێ كورد پرۆژەكە تێپەڕێندرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە عێراق‌ و هەرێمی كوردستان لەسەرە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 گفتوگۆ دەكەن، بەڵام بەهۆی كێشەكانی نێوانیانەوە تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا