کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەم، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خێراى با لە سەر هەندێک ناوچە زیاددەکات بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، هەروەها ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە2ی تشرینی دووەم، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، سبەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆیەک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەبێت، پێشبینى باران بارینى کەم و بارانى مامناوەند هەیە، ناوچە سنووریەکان هەندێک کات پێشبینى بارانى مامناوەند و کورت خایەنى هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە، سەنتەرى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و کەرکووک نمە بارانى کەمى دەبێت لە هەندێک کاتدا، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان زیاتر دەبێت، بارانى مامناوەند و دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23پلەى سیلیزى

سلێمانی :27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 30پلەى سیلیزى

کەرکوک : 32پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى

زاخۆ : 31پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 17پلەى سیلیزى

سۆران : 29پلەى سیلیزى

گەرمیان : 32پلەى سیلیزى

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا