كه‌شناسی گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێم دیاری ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی کوردستان بڵاوکردەوە به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرما و لە حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە.

به‌گوێره‌ی راگەیه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئه‌مڕۆ 21/7/2021ی کوردستان لە خانەقین بووە، کە 51 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرمیش لە ناوچه‌ی حاجی ئۆمەران بووە کە 36 پلەی سیلیزی بووە.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌كانی قه‌زای زاخۆ و پێنجوێن و به‌شیكی كه‌م له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی دیكه‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

سه‌باره‌ی به‌پله‌ی گه‌رمای پارێزگاكان ئه‌وه‌هاتووه‌، كه‌ پلەی گەرما لە کەرکوک و هەڵەبجە 47 پلە، له‌ سلێمانی 46 پلە، له‌ هەولێر 45 پلە و له‌پارێزگای دهۆکیش 44پلە بووە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لە سەنتەری سلێمانی پله‌ی گه‌رما 46 پلە بووه‌ ، به‌ڵام رانیە 47 پلە و لە هەڵشۆش 39پلەی سیلیزی تۆمارکراوە، کە به‌ نزمترین پلەی گەرما سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ست نیشانكراوه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا