شارەوانی سلێمانی: مردوو لەم شوێنە بنێژن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەهۆی نەمانی شوێنی ناشتن لە زۆربەی گۆڕستانەکانی شاری سلێمانی، مردووەکانیان ببەن بۆ گۆڕستانە نوێیەکەی شارەکە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهپی نەمانی شوێنی ناشتنی مردوو لە زۆربەی گۆڕستانەکانی شاری سلێمانیدا، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە “گۆڕستانی نوێ”ی شارەکە بەکاربێنن بۆ ناشتنی کۆچکردووان.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “گۆڕستانەکە بەشێوەیەکی گونجاو درووستکراوە و هاتووچۆ بە ئاسانی بەناو گۆڕستانەکەدا دەکرێت”.
بەگوێرەی داتاکانی شارەوانی سلێمانی، لە شاری سلێمانی نزیکەی 25 گۆڕستان هەن و لە ئێستادا شوێنی ناشتنی مردووان لەو گۆڕستانانە نەماوە.

گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارەکە و نزیکە لە هەردوو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی شاری مامۆستایان و ئاسۆی گەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا