پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی تشرینی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
سبەی چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، ئاسمان بەگشی لە نێوان هەورى تەواو و نیمچەهەور دەبێت ئەگەرى پروشکە باران لەسەر هەندێک ناوچەى جیاجیا وە لە کاتى جیاجیادا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30پلەى سیلیزى
سلێمانی :28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19پلەى سیلیزى
سۆران : 26پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32پلەى سیلیزى