پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایکان و باوکان ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەو منداڵانەی ئەم حاڵەتان هەیە سبەینێ سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
ئەمڕۆ شەممە28ی تشرینی یەکەم، د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی بڵاویکردەوە و وتی،” تکایە ئەو منداڵانەی نەبەکامن و تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە یان ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان لە جۆری Broncopulmonary dysplasia یایان هەیە و بەتایبەت نەبەکام بن یان کێشەی دڵیان هەیە و باروودۆخیان ناجێگیرە و تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمترە، با سبەینێ بەمەبەستی کوتان سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ لە کاتژمێر هەشت و چارەگی بەیانی لەلای ئیدارە بن، بەمەبستی کوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSV.