بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا یەکێتی ئەوروپا سزا توندەکەی دژی تورکیا ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:
لەسەر ئازادنەکردنی عوسمان کاڤالا، چالاکوانی ناسراوی تورکیا، بۆ یەکەمجار یەکێتی ئەوروپا لە مێژووی خۆیدا سزایەکی توندی تورکیا دەدات.

ئەمڕۆ هەینی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا رێککەوت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی دیسپلینیی دژی تورکیا، بەمەبەستی دیاریکردنی هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە، لەدوای ئەوەی رەتیکردەوە عوسمان کاڤالا ئازاد بکات.

ئەم سزایە دووەم جارە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دژی وڵاتێک بەکاردەهێنرێت، یەکەم وڵاتیش ئازەربایجان بوو کە ساڵی 2017 هەمان سزای لەلایەن ئەوروپاوە بۆ دەرچوو، لەدوای ئەوەی رەتیکردەوە چالاکوانێکی وڵاتەکەی ئازادبکات.

ئەوروپا ئەم رێوشوێنەی لە ساڵی 2010 دانا بەمەبەستی پابەندبوون بە تەواوی بڕیارەکانی دادگای ئەوروپی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە.

رۆژی پێنجشەمە تورکیا ئەنجومەنی ئەوروپای ئاگادارکردەوە لەوەی، وەک رێزێک بۆ پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی، ناتوانێت عوسمان کاڤالا ئازادبکات و ئەم هەنگاوەی ئەوروپا دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا