ئیسرائیل: 150 پێگەی حەماسمان بە ئامانج گرتووەو ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان ئەنجام دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل لە ئاسمان و دەریا و بۆیەكەمجاریش لە زەوییەوە هێرشێكی فراوانی كردەسەر كەرتی غەززە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەكاندا 150 پێگەی حەماس كرانە ئامانج و بەرپرسی هێرشە ئاسمانییەكانی رێكخراوەكەش كوژراوە.

دانیێل هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە كەناڵی ABCی ئەمریكی راگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكەی شەوی رابردو بۆسەر كەرتی غەززە هێرشی زەمینی نەبووە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بووە، لە رۆژانی داهاتووشدا ئۆپەراسیۆنی فراوانتر ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هێرشەكانی شەوی رابردودا 150 پێگەی حەماسیان لە ژێر زەوییدا كردوونەتە ئامانج، هاوكات لە هێرشەكاندا عەسام ئەنو ركبە، بەرپرسی هێرشە ئاسمانییەكانی حەماس كوژراوە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئۆپەراسیۆنەكەی سەر باكوری غەززەدا زیاتر لە 100 فڕۆكەی جەنگی و سەدان مووشەكهاوێژ بەشدارییانكردووە، لە ئەنجامیشدا دەیان تونێل و ژێرخانی سەربازیی حەماسیان لەژێر زەوییدا لەناوبردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا