بریندارێكی دیكەی شەڕەكەی قەرەچوغ شەهید بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە گیان لەدەستدانی‌ فەرماندەیەكی‌ برینداری‌ شەڕەكەی‌ قەرەچوغی راگەیاند، بەوشێوەیەش ژمارەی‌ ئەو پێشمەرگانەی‌ لەو شەڕەدا شەهید بوون، بوو بە چوار پێشمەرگە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ 2023، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ موقەدەم پوشۆ خالید جێگری فەرماندەی فەوجی 1ی لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كە چەند رۆژێكە بە برینداری لەنەخۆشخانە لە ژێر چارەسەردابوو، بە هۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو و گەیشتە كاروانی شەهیدانی كوردستان.

ئێوارەی 22ی ئەم مانگە، شەڕ لە نێوان هێزەكانی یەكەی 80ی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا رویدا، بەهۆی شەڕەكەشەوە سێ كەس لە هێزەكانی پێشمەرگە شەهیدبون، بە گیانلەدەستدانی موقەدەم پوشۆ خالید كۆی شەهیدانی پێشمەرگە گەیشتە چوار كەس و 17 پێشمەرگەش برینداربون، دو سەربازی عێراقیش گیانیان لەدەستدا و 8 سەربازی دیكەش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا