هەسەدە دوایین ئاماری هێرشەكەی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە) ئاماری زیانە گیانیەكانی بۆردومانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوێكدا هەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكەی توركیا 14 هاووڵاتی و شەڕڤان لە رۆژئاوای كوردستان شەهیدبوون.

هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشداوە، 15 سەربازی سوپای سووریا بەهۆی بۆردومانی توركیا كوژراون.

بەگوێرەی ئاماری هەسەدە، شەش هاووڵاتی سڤیل بەهۆی بۆردومانەكانەوە برینداربوون.

هەسەدە راشیگەیاندووە، لە كات و شوێنی گونجاودا وەڵامیان بۆ هێرشەكانی توركیا دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20_11_2022، وەزارەتی بەرگری توركیا هێرشێكی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا، خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە.

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاندووە، 89 بنكە و بارەگای پەكەكە و یەپەگەیان كردووەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا