پاش 27 کاتژمێر ئاگری کارگەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پاش زیاتر لە 27 کاتژمێر ئاگری کارگەی قیرەکەی سلێمانی کۆنتڕۆڵکرا؛ بریندارێکی دیکەی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.

دوێنێ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەم، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی قیرو سوتەمەنی لەسەر رێگەی سلێمانی عەربەت کەوتەوە و جگە لە زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی، زیانی گیانیشی لێکەوتەوە،

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن، کە برینی یەکێکیان سەختە و نزیکەی ٪90ـی جەستەی سووتاوە، هەرچی سەبارەت بە بریندارەکەی ترە، تەندرووستی جێگیرە و تەنها ٪10ـی جەستەی سووتاوە.

بەهۆی سرووشتی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، کە زیاتر لە 5 کۆگای ئەمبارکردنی سووتەمەنی و نەفتای تێدا بووە و دوو دانەیان بە سەلامەتیی دەرچوون و ئەوانی دیکە لەگەڵ ئاگرەکەدا سوتان و زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی بە کارگەکە گەیاند.

شایەنی باسە، سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بەدرێژایی 27 کاتژمێری بەردەوام لە هەوڵدا بوون بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا