پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ پۆست له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ جاری دووه‌م راده‌گه‌یه‌ندرێت كه یه‌كێكیان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆیه بۆ كاروباری خوێندكاران، هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زوی هه‌یه ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا (سێ) پۆست له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ جاری دوه‌م راده‌گه‌یه‌نن، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه و مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
پۆسته‌كان:
- 1. یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندكاران
- 2. ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری
- 3. ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه
مه‌رجه‌كان:
یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان بۆ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، پۆستی ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری:
- 1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت.
- 2. نازناوی زانستی له پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
- 3. خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
دوه‌م: مه‌رجه‌كان بۆ ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كۆیه:
- 1. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرابێت و نازناوی زانستی له (مامۆستا) كه‌متر نه‌بێت.
- 2. خزمه‌تی زانكۆیی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
تێبینیه‌كان:
– ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زانكۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
– زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.
– دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه و یه‌كه‌مین فه‌رمانی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینه‌وه زانستیه بڵاوكراوه‌كانی و كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامه‌ی باری شارستانی، كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی (2024/2/21) ڕۆژی (چوارشه‌ممه) ده‌بێت.
– پێویسته پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ په‌سندكرابێت.
– هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت ده‌توانێ (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌م به‌سته‌ره پڕ بكاته‌وه و ڕه‌وانەی بكات.