ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی و وەفدی دانوستانكاری ڕاسپارد، لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ بەغداد، داواشیكرد، بڕی پارەی تەرخانكراوەكانی مووچەی هەرێم لە پێوەری خەرجی ڕاستەقینە جیابكرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبونەوەكەیانەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، چەند تەوەرێكی پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵیان تاوتوێكردووە، لەوانەش راپۆرتی وەفدی هەرێم و كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بە ژمارە و داتای دروست وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە بودجەی هەرێم دراوەتەوە، لە بارەی داهات وخەرجییەكان و نەوت و دەروازە سنوورییەكان.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و وەفدی دانوستانكاری راسپارد، لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بۆ جیاكردنەوەی تەرخانكراوەكانی مووچەی هەرێم لە پێوەری خەرجی ڕاستەقینە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق و هەمواركردنەوەی ماددەكانی پەیوەندیدار بەو بابەتە لە یاسای بودجە.

هاوكات پوختەی ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی خرایە ڕوو كە لە ساڵی 2023 ئەنجامدراون، لە دەرەنجامی پڕۆسەی ووردبینیەكەدا، سێ ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری پێشكەش كراون كە تایبەتن بە داهات و خەرجیەكان بە گشتی و بە نەوت، دوا ڕاپۆرتیش تایبەتە بە میلاكی گشتی هەرێم و بڕی مووچەكان، دوای ووردبینی هەردوو دیوانی چاودێری، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەكانیان پشتڕاست كراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا