لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە25ی تشرینی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەناو عەلوەی کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەنێوان تۆیۆتا پیکاب و ماتۆڕ سکیلێک سێ کەس بریندابوون.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو عەلوەی کەلار لە نزیک گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە، سێ کەس لەتەنیشت ماتۆڕ سکیلەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی برینداربوون لەدایکبووی (1992- 1992 -1995)بوون.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانە و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا